AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٤ ١٠:٤٣

سەرۆکی پێشووی مووساد ئاشکرای کرد:

ترسی ئیسرائیل لە نزیک بوونەوەی ئێران لەگەڵ میسر و عەرەبستان

ترسی ئیسرائیل لە نزیک بوونەوەی ئێران لەگەڵ میسر و عەرەبستان

سەرۆکی پێشووی مووساد لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی هێرتزلیا، نیسبەت بە نزیک بوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی عەرەبستان و میسر هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، تامیر پاردۆ سەرۆکی پێشووی مووساد، لە لێدوانێکدا لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی هێرتزلیا، نیسبەت بە نزیک بوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی عەرەبستان و میسر هۆشداریی دا.

ناوبراو وتیشی: نزیک بوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی عەرەبستان و میسر هەڕەشەیە بۆ سەر پێگەی ئیسرائیل وەکوو یەکێک لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

پاردۆ لە درێژەی قسەکانیدا، ئاژاوە و کێشەی ناوخۆیی گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل وەسف کرد.

ناوبراو زیادی کرد: لەم دواییەدا دیتمان کە عەرەبستانی سعوودی لە ئێران نزیک بووەتەوە و گفتوگۆگەلێک لەگەڵ ئیمارات لە ئارادایە و پێوەندی هەندێک وڵاتەکان لەگەڵ سووریا و ئیمارات و ئوردن و ئێستاش میسر دەبینین.

News ID 46087

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha